نێچیرڤان بارزانی و وەزیری بەرگریی ئيستۆنيا جەخت لە پەرەپێدانی هاریکاریی هاوبەش دەکەنەوە
به‌يانيى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 16ـی تەممووزی 2025، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له هانۆ پێڤكور، وه‌زيرى به‌رگريى ئيستۆنيا و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، جێگرى سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه و سوپاسالارى پێشمه‌رگه، ئاماده‌ى کۆبوونەوەکە بوون.
بە گوێرەی ڕاگەیەنراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا "په‌يوه‌ندييه‌كانى ئيستۆنيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به‌تايبه‌تى له بوارى هاريكاريى ئه‌منى و بهرگريدا و ڕۆڵى ئيستۆنيا له چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشدا، تاوتوێ كران."
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان باسی لەوە کردووە، نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى بۆ پشتگيری و يارمه‌تييه‌كانى ئيستۆنيا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌تايبه‌تى له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆردا دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماده‌ييى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به هاريكاريى هاوبه‌ش له هه‌موو بواره‌كاندا له‌گه‌ڵ ئيستۆنيا نیشان دا.
بە گوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، وه‌زيرى به‌رگريى ئيستۆنيا، وێڕاى جه‌ختكردنه‌وه له خواستی وڵاته‌كه‌ى بۆ فراوانکردنی په‌يوه‌ندييه‌كان و پەرەپێدانی هاريكاريى هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا، ستايش و پێزانينى وڵاته‌كه‌ى بۆ ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان له تێكشکاندنى داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆردا ده‌ربڕى.
لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە "په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا، دۆخى سووريا، دوايين پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو."