حکوومەتی هەرێم پرۆژەی ئاوی پاک بۆ دوو گوندی دەڤەری برادۆست جێبەجێ دەکات
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پڕۆژه‌ی گه‌یاندنی ئاوی خواردنه‌وه له هه‌ردوو گوندی نزاری و شیوان له‌ده‌ڤه‌ری برادۆست سه‌ربه‌شارۆچكه‌ی سیده‌كان بە گوژمەی یەک ملیار دینار خستۆته بواری جێبه‌جێكردن، به‌ته‌واوبوونیان دانیشتوانی هه‌ردوو گوند له‌ئاریشه‌یه‌كی له‌مێژینه ڕزگاریان ده‌بێت.
بە تەواو بوونی پرۆژەکە دانیشتوانی گوند، له‌ئاریشه‌یه‌كی له‌مێژینه ڕزگاریان ده‌بێت، پڕۆژه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی گوندی نزاری شارۆچكه‌ی سیده‌كانه، هاوكات له گوندی شیوانی هه‌مان ده‌ڤه‌ر پڕۆژه‌ی ئاوی خواردنه‌وه له بواری جێبه‌جێ كردندایه.
عه‌بدوڵڵا شێخه، گوندنشین بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، پێشتر ئاومان نەبوو دەچووینە ناحیە داوای ئاومان دەکرد ئەوانیش بە تەنکەر ئاویان بۆ دە‌هێناین، گوتیشی: ڕۆژانە دوو تا سێ تانکەریان بۆ دە‌هێناین و لە حەوزێکیان دەکرد بەوجۆرە ڕۆژەکەمان بەسەردەبرد
گوندنیشنێکی دیکە بەناوی، شێر عه‌لی، گوتی: ئەگەر هەر مالێک 20 ئاوی بێت، تا ڕادەیەک کیشەکە جارە دەبێت، ئەگەر بیرێکی دیکەمان بۆ لێبدەن ئەوە کێشەی بێ ئاویمان بەتەواوی چارە دەبێت.
ئامانجی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌نها گه‌یاندنی ئاوی خواردنه‌وه نییه، بەڵکو گرنگیدان به گوند و ئاواییه دوورە دەستەکانە، بە ئامانجی بوژانەوەی زیاتری کەرتی کشتوکاڵی و ئاژەڵداری.
ئیحسان چه‌له‌بی، قایمقامی سیده‌كان ڕایگەیاند، ئەو گوندانە لە ڕابردوو کێشەی ئاویان هەبوو بەتایبەت ئەمساڵ کە وشکەساڵی کاریگەریی زۆری هەبوو، هەروەها 300 خانەوادە لە پرۆژەی گەیاندنی ئاوی پاک بۆ ماڵان سوودمەند دەبن، ئەمەو بووەتەو هۆی ئەوەی خەڵک گوندەکان چۆڵ نەکات، ئەوانەی لە رابردووش ئەو شوێنانەیان چۆڵکردبوو، دەگەڕێنەوە، چونکە گرفتی ئاو یەکێک بووە لەو هۆیانەی خەڵک گوندەکان چۆڵ بکات.
پرۆژه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی هه‌ردوو گوندی نزاری و شیوان له‌ده‌ڤه‌ری برادۆست له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی یه‌ك ملیار دیناری بۆ ته‌رخانكراوه و به ته‌وابوونیان دانیشتوانی ئه‌و دوو گونده له ئاریشه‌ی كه‌م ئاوی ڕزگاریان ده‌بێت.
کەمی بەفر و باران بارین ئاریشەی زۆری ئاوی خواردنەوەی دروستکردووە بەڵام حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لەگەیاندنی پڕۆژەی ئاوی خواردنەوە تەنانەت بۆ ناوچە دوورە دەستەکانیش.