ئەپیکور سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
ئەپیکور سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات، ئاماژەشی داوە، هێرشە درۆنییەکان بووهتە هۆی وەستاندنی بەرهەمهێنانی 200 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانه له ههرێمی كوردستان.
چوارشەممە، 17ـی تەممووزی 2025، مایڵز کاگینز، گوتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی هێرشە درۆنییەکانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی داوە، سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکانی ڕۆژانی 15 و 16ـێ ئەم مانگە بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکان هەرێمی کوردستان دەکەن.
هەروەها گوتووشیهتی: ئەو هێرشانە دەبنە هەڕەشە بۆ سەر سەلامەتی و ژیانی کارمەندەکانمان لە کێڵگە نەوتییەکان، هاوکات زیانێکی زۆر بە دامەزراوەکانیش دەگەیهنێت.
مایڵز کاگینز باسی لەوەش کردووە، هێرشەکان بووەتە هۆی ڕاگرتنی بەرهەمهێنانی نەوت لە ژمارەیەک کێڵگەی نەوتی ههرێمی كوردستان، تەنانەت ئەو کێڵگانەی هێرشیان نەکراوەتەوە سەر، بە شێوەیەک بهرههمهێنانی 200 ههزار بهرمیل لهو كێڵگانه وهستاوه.
گوتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان دووپاتیشی کردەوە، کۆمپانیاکانی سەر بە کۆمەڵەکە، پابەندن بە دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بە زووترین کات. جەختیشی کردەوە هەر کە هەولێر و بەغدا گەیشتنە ڕێککەوتن، ئامادەنە لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە نەوت هەناردە بکەن.
The Association of the Petroleum Industry of Kurdistan strongly condemns attacks on oil production sites operated by APIKUR member companies in Iraq’s Kurdistan Region on July 15 and July 16, 2025.
— APIKUR (@apikur_oil) July 16, 2025
These attacks threatened the lives and safety of our predominantly Iraqi…
چوارشەممە 16ـی تەممووزی 2025، دژەتیرۆری کوردستان، لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، کاتژمێر 7:10 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ، جارێکی دیکە لە ڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە، هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی هاند ئۆیلی ئەمەریکی لە باعەدرێ لە قەزای شێخانی سەر بە پارێزگای دهۆک.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ماوەی کاتژمێر 6:00 بۆ 07:14 خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ، لە ڕێگەی چوار درۆنی بۆمبڕێژکراو، هێرش کرایە سەر سێ کێڵگەی نەوتی؛ دووانیان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و ئەوەی دیکەشیان لە قەزای شێخان، سنووری پارێزگای دهۆک.