باڵیۆزی تورکیا سوپاسی هەوڵەکانی سەرۆک بارزانی بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی دەکات

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کرد
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کرد

ڕۆژی پێنجشەممە 17ـی تەممووزی 2025، لە سەڵاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئانیل بۆرا ئینان، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق و شاندی یاوەری کرد.

بە گوێرەی ڕاگەیەنراوی بارەگای بارزانی، لە دیدارەکەدا کە ئیرمان تۆپچو کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر ئامادەی بوو، گفتوگۆ لەبارەی پێشهات و بارودۆخی سیاسیی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی عێراقی فیدراڵ کرا.

بارەگای بارزانی ئاماژەی بەوەش کردووە، هەر لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر پڕۆسەی چارەسەری ئاشتی لە تورکیا و باڵیۆزی تورکیا لە عێراق سوپاسی سەرۆک بارزانی کرد کە بە درێژایی ساڵانی رابردوو ڕۆڵی گرنگی هەبووە لە پاڵپشتیکردنی پڕۆسەی چارەسەری ئاشتی لە تورکیا.

 پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا تەوەری دیکەی ئەو دیدارەبوو.