چەند پەیامێک لە سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانییەوە لەبارەی چارەکردنی کێشەی مووچە
پێنجشەممە، 17ـی تەممووزی 2025، دوای پەسەندکردنی لەیەکتێگەیشتنی هاوبەشی هەولێر و بەغدا لەبارەی مووچە، لە لایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوە؛ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە.
بەشێکی قسەکانی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی بە کورتی:
1. پێزانینێکی زۆرم بۆ خۆڕاگری و پشوودرێژیی خەڵکی کوردستان هەیە.
2. لە پێناو بەرژەوەندی و کەمکردنەوەی فشار لە سەر خەڵک، هەموو نەرمییەکمان نواند و پابەندییەکانمان بە تەواوەتی جێبەجێ کرد.
3. دوای هەوڵ و گفتوگۆیەکی زۆر، حکوومەتی فیدراڵیش ڕەزامەندی لەسەر لەیەکتێگەیشتنی هاوبەش دا و پێشوازی لێ دەکەین.
4. چاوەڕوانین حکوومەتی فیدراڵ، مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێرێت.
5. سوپاسی ماندووبوونی ئەوانە دەکەم کە هەوڵیان بۆ چارەکردنی کێشەی مووچە دا و هاوکارمان بوون.
6. هیوادارم مووچە و شایستە داراییەکان، کە مافێکی ڕەوای خەڵکی کوردستانە، چیتر تێکەڵی هیچ ناکۆکییەک نەکرێت.
7. هیوادارم لە چوارچێوەی دەستوور و بە ڕێزگرتن لە ڕێککەوتنەکان، کێشەکانمان چارەسەر بکەین.
8. دەبێ کۆتایی بەو هێرشانە بێت کە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان و بە تایبەتیش کێڵگە نەوتییەکان.
9. هیوادارین حکوومەتی فیدراڵ، هاوکار بێت لە دۆزینەوری ئەو تێکدەرانە و گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی لە دژیان.
دەقی پەیامەکەی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی لە ڕێگەی ئەم لینکەوە بخوێنەوە