بەوێنە.. كاری دەستی خانمێكی كورد
چەند خانمێكی دیكەی فێری كارەكە كردون

K24 - مەریوان
لەیلا رەحیمی، خانمێکی دەستڕەنگینی شاری مەریوانە لە رۆژھەڵاتی كوردستان. ئەگەرچی خۆی ماستەری لە بواری دەرونناسی وەرگرتووە، بەڵام وەكخۆی دەڵێ حەزێکی زۆری بۆ کاری دەستی هەیە.
لەیلا دەشڵێ، جگە لەوەی لە رێگەی كارەكەیەوە داھاتێكی باش بەدەست دێنێت، لە ھەمانكاتدا چەند خانمێكی دیكەی فێری كارەكە كردووە.







