کاڤین شێخ سەعید: مەسرور بارزانی هەموو هەوڵێکی بۆ دابینکردنی شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان داوە

کاڤین شێخ سەعید،ئەندامی پەرلەمانی عێراق
کاڤین شێخ سەعید،ئەندامی پەرلەمانی عێراق

کاڤین شێخ سەعید، ئەندامی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: مەسرور بارزانی هەموو هەوڵێکی بۆ دابینکردنی شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان داوە.

کاڤین شێخ سەعید،ئەندامی پەرلەمانی عێراق بەکوردستان24ـی راگەیاند،لە ڕوانگەی خەمخۆری بۆ مووچە خۆرانی هەرێمی کوردستان،سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی هەموو هەوڵێکی داوە بۆ رێککەوتن لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ و دابینکردنی شایستە داراییەکان،بەڵام عێراق ڕژد نییە لە رێککەوتنەکان.

ڕاشیگەیاند،ئەوەی عێراق دەیەوێت، ڕێککەوتن نییە، بەڵکو خۆڕادەستکردنە، تەنانەت پەرلەمانی عێراق و دادگای فیدراڵیش ڕۆڵێکی خراپ لە پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغدا دەگێڕێت.

کاڤین شێخ سەعید  دەڵێت: سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی هەموو هەوڵیکیدا بۆ ئەوەی لەگەڵ حکوومەتی عێراق بگاتە ڕێککەوتن، ئەمەش لە خەمخۆری بوو بۆ خەڵکی کوردستان کە لەدۆخێکی سەختی ئابووریدابوون، ئومێدی کرد ڕێککەوتنەکە درێزخایەن بێت نەوەک کورت مەودا، دەشڵێت: هەموو لایەنەکانی عێراق بەم ڕێککەوتنە دڵخۆش نین، بەڵام ئێستا بۆ عێراق ڕێککەوتن لە هەموو شتێک گرنگترە.

ئەم ئەندامەی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: پەرلەمانی عێراق ڕۆڵی کارای نییە لە چارەکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، پێی وابوو، دادگای فیدراڵیش بەپێی پێویست ئەرکی یاسایی خۆی جێبەجێ ناکات.