جۆ ویلسن بۆ سوودانی: ئەگەر هێرشەکانتان بۆ کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان نەوەستێنن پارەکانتان بلۆک دەکەین
نوێنەرێکی کۆمارییەکانی ئەمەریکا هەڕەشە لە سوودانی دەکات کە، ئەگەر هێرشەکانیان بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان نەوەستێنن، پارەکانیان بلۆک دەکەن.
جۆ ویلسن نوێنه‌ری كۆمارییه‌كانی ئه‌مریكا داوایكرد، ڕێگری له عێراق بكرێت له به‌كارهێنانی پاره‌ی نه‌وتی دانراو له یه‌ده‌گی فیدراڵی، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی فشاره‌كانی سه‌ر محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق دێت بۆ ڕێگریكردن له هێرشكردنه سه‌ر كۆمپانیا نه‌وتییه بیانییه‌كان كه له هه‌رێمی كوردستان كارده‌كه‌ن.
جۆ ویلسن له پۆستێكیدا له (ئێكس) نووسیویه‌تی، “هێرشی میلیشیا عێراقییه‌كان بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا و كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان، قبوڵ ناكرێت”.
ویلسن ئاماژەی به‌وه‌شكردووه، “نابێت چیتر پاره‌ی نه‌وتی عێراق له یه‌ده‌گی فیدراڵی به‌كاربھێنرێت، ھه‌روه‌ھا ده‌بێت محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ڕێكاری یه‌كلاكه‌ره‌وه بگرێته‌به‌ر، ئه‌گه‌رنا خۆی رووبه‌ڕووی ده‌رئه‌نجامه ترسناكه‌كان ده‌بێته‌وه”.
Attacks by Iran-backed Iraqi militias against US forces and American oil companies in the Kurdistan Region of Iraq will not be tolerated. Iraqi oil funds must no longer use the @federalreserve and Iraqi PM @mohamedshia must take decisive action or risk severe consequence.
— Joe Wilson (@RepJoeWilson) July 17, 2025