ئافرەتێک لەسەر لەدەستدانی دوو فۆلۆوەرسی، سکاڵا لەسەر مێردەکەی تۆمار دەکات

لە ویلایەی ئەوتاری هیندستان، ئافرەتێک بەناوی برادیشی هندی، سکاڵا لەسەر هاوسەرەکەی تۆمار دەکات، بەتۆمەتی ئەوەی مێردەکەی داوای لێکردووە لەجیاتی ئەوەی خۆی بە ڤیدیۆ دروستکردنەوە خەریک بکات، کاری ناوماڵ بکات.

ئافرەتەکە دەڵێت، بەهۆی ئەوەی ئەو ڕۆژە خەریکی خواردن درووستکردن بووم و ماڵم خاوێنکردووەتەوە، دوو فۆڵەوەرسم لەدەستداوە، بۆیە سکاڵام لەسەر مێردەکەم تۆمار کردووە داوای قەرەبوو دەکەمەوە، چاوەڕێ دەکەم دادگە مافم وەرگرێت.

سۆشیال میدیا دەبێتە هۆی زۆرێک لە کێشە کۆمەڵایەتییەکان، لەوانە دابڕانی کۆمەڵایەتی، خراپی توانای پەیوەندیکردن، زیادبوونی قسەی ناشرین لە پێگە ئەلیکترۆنییەکان، بڵاوبوونەوەی دەنگۆ و لاوازبوونی پەیوەندی خێزانی و کاریگەرییەکانی لەسەر تەندروستی دەروونی. هەروەها دەبێتە هۆی لەدەستدانی کات و ئالوودەبوون بە ئینتەرنێت و زیادبوونی دڵەڕاوکێ و خەمۆکی.

دابڕانی کۆمەڵایەتی:

زیاد لە پێویست بەکارهێنانی سۆشیال میدیا دەبێتە هۆی ئەوەی تاکەکان لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان دووربکەونەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی دابڕانی کۆمەڵایەتی و لاوازبوونی پەیوەندییەکان.

خراپبوونی تواناکانی پەیوەندیکردن:

پەیوەندی ناڕاستەوخۆی ئۆنلاین، تواناکانی پەیوەندی زارەکی و نازارەکی لاواز دەکات، ئەمەش کاریگەری لەسەر توانای کارلێکی کۆمەڵایەتی دەبێت.

هێرشە ئەلیکترۆنییەکان:

سۆشیال میدیا ژینگەیەک دەڕەخسێنێت کە هێرشی ئەلیکترۆنی تێیدا گەشە دەکات و مەترسی لەسەر تەندروستی دەروونی هەرزەکاران و تاکەکان دروست دەکات.

دەنگۆ و هەواڵی ساختە:

دەنگۆ و هەواڵی ساختە لە ڕێگەی سۆشیال میدیاوە بە خێرایی بڵاودەبێتەوە، ئاژاوە دروست دەکەن و کاریگەری نەرێنی لەسەر کۆمەڵگا دروست دەکەن.

لاوازی پەیوەندی خێزان:

زیاد لە پێویستی بەکارهێنانی سۆشیال میدیا دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ئەو کاتەی کە بەسەر دەبەیت بۆ پەیوەندی لەگەڵ ئەندامانی خێزان، ئەمەش دەبێتە هۆی لاوازبوونی پەیوەندییەکان.

تەندروستیی دەروونی:

توێژینەوەکان دەریانخستووە، زیاد لە پێویست بەکارهێنانی سۆشیال میدیا کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی دەروونی هەرزەکاران و تاکەکان هەیە، لەوانە زیادبوونی دڵەڕاوکێ و خەمۆکی، کەمی باوەڕ بەخۆبوون و کێشەکانی خەوتن و خۆراک.

بەفیڕۆدانی کات:

زیاد لە پێویست بەکارهێنانی سۆشیال میدیا دەبێتە هۆی بەفیڕۆدانی کات و تیشک خستنە سەر  چالاکییەکانی دیکە، کاریگەری نەرێنی لەسەر بەرهەمهێنان و ئەدای ئەکادیمی و پیشەیی دروست دەکات

ئاڵوودەبوون بە ئینتەرنێت:

زیاد لە پێویست بەکارهێنانی سۆشیال میدیا دەبێتە هۆی ئاڵوودەبوون بە ئینتەرنێت، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی کێشەی دەروونی و ڕەفتاری کۆمەڵایەتی.