سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە هەردوو یانەی دهۆک و زاخۆ دەکات
سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە هەردوو یانەی تۆپی پێی دهۆک و زاخۆ دەکات و ئاماژە بەوە دەدات، گەیشتنیان بە یاری کۆتایی جامی عێراق "سەرکەوتنی کوردستانە."
شەممە، 19ـی تەممووزی 2025، سەرۆک مەسعود بارزانی لە پەیامێکدا ڕایگەیاند "پیرۆزباییەکی گەرم لە هەردوو یانەی دهۆک و زاخۆ دەکەم بۆ ئەو سەرکەوتنەی بەدەستیان هێناوە."
سەرۆک بارزانی لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا باسی لەوەش کردووە، گەیشتنی هەردوو یانەی دهۆک و زاخۆ بۆ یاریی کۆتایی جامی عێراق "جێگەی دەستخۆشی و سەرکەوتنی کوردستانە."
شەوی ڕابردوو (هەینی، 18ـی تەممووزی 2025)، لە یاریی کۆتایی جامی تۆپی پێی عێراق، لە یاریگەی شەعب بە ئامادەبوونی نزیکەی 40 ھەزار ھاندەر دھۆک و زاخۆ رووبەڕووی یەکتربوونەوە، دوای تێپەڕبوونی 90 خولەک و زیاد کردنی دوو نیوەی زیاد کراو، یارییەکە چووە لێدانی یەکلاکەرەوەکان و دھۆک بۆ یەکەمجار نازناوەکەی بردەوە.
دوای بردنەوەی یانەی دھۆک لە نێو سەنتەری شارەکە ھاندەرانی ئەم یانەیە رژانە سەرشەقام و ئاھەنگی سەرکەوتنيان گێڕا.