کۆمسیۆن: 46 کاندیدی دیکەمان دوورخستەوە

لەکاتی ووردبینی کردنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ ناو و سیڤی لیست و کاندیدەکان ، تاوەکو ئێستا 46 کەس دوورخراونەتەوە ،چونکە مەرجەکانی کۆمسیۆن نایانگرێتەوە.

رۆژی شەممە، 19-7-2025، عیماد جەمیل سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق  گوتی: لەماوەی ڕابردوودا دەستمان بە وردبینی کرد بۆ زانینی ئاستی خوێندەواری کاندیدەکان، هاوکات زانینی ئاستی بەشداری خانمان لە لیستەکاندا ،بۆمان دەرکەوت نزیکەی 14 کەس مەرجەکانی کۆمسیۆن نایانگرێتەوە و بڕوانامەی سەرەتاییان هەیە، ئێستا ژمارەیان گەیشتووەتە 46 کەس.

لەماوەی ڕابردوو کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق مەرجەکانی خۆی بە لیست ولایەنەکان ڕاگەیاند، دوای کاندید بوونی هەزاران کەس لەسەر لیستە جیاوازەکان، کۆمسیۆن لەم هەنگاوەی ئێستایدا دەستی بە وردبینی کردووە بۆ دیاریکردنی ئەو کەسانەی کە مەرجەکان نایانگرێتەوە

لە بارەی پێدانی ژمارە بە کاندیدەکان روونیکردەوە: "ئەم پرۆسەیە بەشێوەی ئەلیکترۆنی دەکرێت، مەرج نییە کاندیدی حزبەکان  ژمارەکەیان بە شوێن یەکدا بێت، ھاوشێوەی ھەڵبژاردنەکانی پێشوو ".

‎ فەرھاد  ئەسعەد، رایگەیاند: "پرۆسەی پێدانی ژمارەی کاندیدەکان بە چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان  و بەشێوی ئەلیکترۆنی  دەبێت".