ڕێوڕەسمی کردنەوەی قۆناخی یەکەمی پڕۆژەی فریاگوزاری خێرای گەیاندنی ئاو بۆ هەولێر دەستیپێکرد
ئەمڕۆ یەکشەممە، 20ـی تەممووزی 2025، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێوڕەسمی کردنەوەی قۆناخی یەکەمی پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاو بۆ شاری هەولێر؛ دەستی پێ کرد. ئەم پرۆژەیە تاوەکوو 30 ساڵی داهاتوو، شاری هەولێر لە کەمئاوی دەپارێزێت.
پرۆژەکە لە ڕۆژێکدا 480 هەزار مەتر سێجا ئاو دەپاڵێوێت، هەروەها بۆ هەر کاتژمێرێک 20 هەزار مەتر سێجا بە شێوازێکی 24 کاتژمێری ئاوی خاوێن کە شیاوە بۆ خواردنەوە؛ بۆ گەڕەکەکانی شاری هەولێر دابین دەکات.
لە قۆناغی یەکەمدا، ئەم پرۆژەیە ئاوی خاوێنی بەردەوام بۆ ئەم گەڕەکانەی دابین دەکات، کە لە ڕابردوودا گرفتی کەمئاوییان هەبووە، لەوانە: ڕەشکین، 32 پارک، توڕەق، شاری ئالان، شاری دیاری، باغڵومنارە، مامزاوە، قەتەوی، ژیان، ڕۆشنبیری، فەرمانبەران، زەیتون سیتی، دارەتوو، بنەسڵاوە، هیران سیتی، ئاڵتون سیتی، گەلاوێژ، ئاوێنەی شار، بێرکۆتی نوێ، تەعجیلی نوێ، 8 و 5ـی حەسارۆک، هاوکاری، کەسنەزان، زیلان، لاوان، ئاییندەی دوو، ئەندازیاران، ئاشتی و قەڵاتی نوێ.
ئەمە لە کاتێکدایە، ساڵی ڕابردوو (يه‌كشه‌ممه، 8ـی ئه‌يلوولى 2024)، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به‌ردى بناغه‌ى پرۆژه‌ى فرياگوزاریی خێراى ئاوى هه‌ولێری دانا، پرۆژەکە بە گوژمەی نزیكەی 480 ملیۆن دۆلار، له ماوه‌ى كه‌متر له 550 ڕۆژ جێبەجێ دەکرێت و به ته‌واوبوونى پرۆژه‌كه، كێشه‌ى كه‌مئاوى له شارى هه‌ولێر به ڕێژه‌ى 100% چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
پرۆژه‌ى فرياگوزاریى خێراى ئاوى هه‌ولێر، له ڕۆژێكدا 480 هه‌زار مه‌تر سێجا ئاو دەپاڵێوێت، بۆ هه‌ر كاتژمێرێك 20- 21 هه‌زار مه‌تر سێجا ئاوى خاوێن بۆ گه‌ڕه‌كه‌كانى شارى هه‌ولێر دەنێرێت. پرۆژه‌كه به چوار هێڵى سه‌ره‌كى له نێوان گه‌ڕه‌كه‌كانى نێوان شه‌قامى 120 مه‌ترى و شه‌قامى 150 مه‌ترى جێبه‌جێ ده‌كرێت.
پرۆسه‌ى وه‌رگرتنى ئاوى پرۆژه‌كه له زێى گه‌وره ده‌ستپێده‌كات و پاككردنه‌وه و پاڵاوتنى ئاوه‌كه و فلته‌ركردن و كلۆركردنى ئاوه‌كه، به ستانداردى ڕێكخراوى ته‌ندروستیی جيهانى (WHO) و عێراقى جێبه‌جێ ده‌كرێت.
له پرۆژه‌ى فرياگوزاريى خێراى ئاوى هه‌ولێر، 200 كيلۆمه‌تر بۆڕیی سپايڕۆڵ به‌كاردێت و 280 کیلۆمەتر بۆڕیی ئەسیلین بە تیرەی 160 ملیم و 220 ملیم و 250 ملیم بۆ به‌ستنه‌وه‌ى پرۆژه‌كه به گه‌ڕه‌كه‌كانى شارى هه‌ولێر به‌كار دێت. جێبه‌جێكردنى ئه‌م پرۆژه‌يه كێشه‌ى كه‌مئاوى له شارى هه‌ولێر به ته‌واوى چاره‌سه‌ر دەكات و ده‌بێته هۆى داخستنى زياتر له هەزار بير‌ى ئاو، به مه‌به‌ستى پاراستنى ئاوى ژێرزه‌وى و بەفیڕۆنەدانی.