مەسرور بارزانی: پرۆژەی فریاگوزاریی، ئاوی خواردنەوەی 24 کاتژمێری دابین دەکات
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دوای کەمتر لە ساڵێک بەڵێنەکەمان بۆ چارەکردنی کێشەی ئاوی هەولێر بەجێگەیاند، هاوکات کردنەوەی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاو بۆ شاری هەولێر ئاوی خواردنەوەی 24 کاتژمێری دابین دەکات.
یەکشەممە 20ـی تەممووزی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، دوای کردنەوەی قۆناخی یەکەمی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاوی بۆ شاری هەولێر پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاو کردەوە و نووسیویەتی: بەشی یەكەمی پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاومان بۆ شاری هەولێر کردەوە، کە بە بودجەی 480 ملیۆن دۆلار بنیات دەنرێت.
سەرۆک وەزیران ئاماژەشی داوە، ئەم پرۆژەیە ئاوی خواردنەوەی 24 کاتژمێری دابین دەکات و جێی شانازییە کە لە كاتێكی پێوانەیی، لە لایەن كۆمپانیای خۆماڵی و دەستی کاری ناوخۆییەوە جێبەجێ كراوە.
هەروەها نووسیویەتی: دوای کەمتر لە ساڵێک بەڵێنمان دابوو کێشەی ئاو لە هاولێر چارە بکەین، ئەمڕۆ بەڵێنەکەمان بەجێگەیاند و بۆ 30 ساڵی داهاتوو کێشەی ئاو چارە کرا.
Less than a year ago, we promised to solve Erbil's water shortage for the next 30 years with a $480 million investment. Today, we delivered on that promise.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani)ئەمڕۆ یەکشەممە، 20ـی تەممووزی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، قۆناخی یەکەمی پڕۆژەی فریاگوزاری خێرای گەیاندنی ئاوی بۆ شاری هەولێر كردەوە.
Clean 24-hour water now flows to neighborhoods in Erbil in the first phase of the Emergency Water Project. pic.twitter.com/YRcjCwAjpE
ئەمڕۆ یەکشەممە، 20ـی تەممووزی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێوڕەسمێکدا قۆناخی یەکەمی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاوی بۆ شاری هەولێر كردەوە؛ دواتر لە گوتارێکدا باسی لە پرۆژەکە، کارەبای 24 کاتژمێری، مووچەی فەرمانبەران، پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و چەند پرسێکی دیکەی کرد