لە سنە بریندارانی ڕووداوەکانی هاتوچۆ 14% زیادیان کردووە

بەڕێوەبەری گشتیی پزیشکی یاسایی پارێزگای سنە، ڕایگەیاند، لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، 2 هەزار و 250 کەس لە ئەنجامی ڕووداوی هاتوچۆوە بریندار بوونە.
بەهزاد غەزەنفەریپوور، بەڕێوەبەری گشتیی پزیشکی یاسایی پارێزگای سنە، بە ئاژانسی هەواڵی 'ئیرنا' ی گوت: لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا یەک هەزار و 637 پیاو و 613 ئافرەت لە ئەنجامی ڕووداوەکانی هاتوچۆدا بریندار بوونە، ئەمەش بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو، 14% زیادی کردووە.
بەڕێوەبەری گشتیی پزیشکی یاسایی پارێزگای سنە گوتیشی: هەر لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، دۆسییە بۆ زیاتر لە سێ هەزار و 124 کێشەی نێوان هاووڵاتیان کراوەتەوە، لەوانە دوو هەزار و 225 کەسیان پیاو بوون و 899 کەسیشیان ئافرەت بوون، کە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لە هەمان ماوەدا، 5% زیادیان کردووە.
غەزەنفەریپوور، لە کۆتایی قسەکانیدا، ڕایگەیاند "هەر لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، نۆ هەزار و 460 کەس بەهۆی ڕووداوی جوراوجۆرەوە بە سووکی بریندار بوون و خێرا چارەکراون. لەوانە، شەش هەزار و 423 کەسیان پیاو بوون و سێ هەزار و 37 کەسیشیان ئافرەت بوون."