کێڵگە نەوتییەکانی کوردستان دوای هێرشەکان
گوێرەی ڕاپۆرتی شاندی حکوومەتی عێراق کە سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە، بەهۆی هێرشە درۆنییەکانی میلیشیا لە یاسا دەرچووەکانی عێراق، ئاستی بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی نەوتی هەرێم لە 280 هەزار بەرمیل بۆ نزیکەی 80 هەزار بەرمیل کەمی کردووە.
هەروەها بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕوانگەی ئیکۆ عێراق، تەنیا لەم مانگەدا بە نزیکەی 58 درۆن هێرش کراوەتە سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان. لەم ڤیدیۆ وۆڵەدا هاوکارمان سنوور ئالانی، وردەکارییەکانی هێرشەکان و ئەو کێڵگە نەوتیانەی هێرشیانکراوەتە سەر ڕوون دەکاتەوە.