شاخەوان عەبدوڵڵا: پرسی مووچە و هێرشە درۆنییەکانمان لەگەڵ باڵیۆزانی ڕووسیا، ئوسترالیا و ڕۆمانیا تاوتوێ کرد
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لەگەڵ باڵیۆزانی ڕووسیا، ئوسترالیا و ڕۆمانیا باسیان لە پرسی مووچە و هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان کردووە.
دووشەممە 21ـی تەممووزی 2025، شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە تۆڕی کۆمەلایەتیی فەیسبووک نووسیویەتی: لەگەڵ هەر یەک لە ئهلبرۆس كۆتراشیڤ، باڵیۆزی ڕووسیا، ڕادو ئۆکتاڤیان، باڵیۆزی ڕۆمانیا، گلێن مایڵز، باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق کۆبووهتەوە.
ئاماژەشی داوە، لە کۆبوونەوەکاندا باسیان لە لێكەوتەکانی قەیرانی خەرجنەكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، کە بووەتە بارگرانییەکی ڕاستەقینە و زیانێكی گەورە بۆ ژیانی هاوڵاتیان کردووە.
هاوکات بابهتی بهردهوامی هێرشە درۆنییەكان بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان دوو تهوهری دیكهی كۆبوونهوهكه بووه.