مێژووی تەعەریبکردنی کەرکووک
پارێزگای کەرکووک بە پێی بەڵگەنامە مێژوویی و جوگرافی و نەتەوەییەکان شارێکی کورد و کوردستانییە، بەڵام بە هۆی دەوڵەمەندی ئەو شارە بە نەوت، حکوومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق بەردەوام هەوڵی بە تەعریب کردن و سڕینەوەی ناسنامەی کوردیان لە شارەکە داوە و تاوەکوو ئێستاش بەردەوامە. هاوکات شاری کەرکووک گرنگی ستراتیژی و جیۆپۆلیتیکی بۆ داهاتووی هەرێمی کوردستان و گەلی کورد بە گشتی هەیە، هەر بۆیە بەردەوام هەوڵی سڕینەوەی ناسنامەی کوردی لە پارێزگاکە دەدرێت.
بەگوێرەی دوایین و متمانەپێکراوترین ئاماری سەدەی ڕابردوو کە سەرژمێری ساڵی 1957ـە ژمارەی دانیشتووانی کورد لە پارێزگاکە 178 هەزار کەس بووە، لە بەرانبەردا عەرەب 48 هەزار کەس بووە.