ئەنجوومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و دوو تەوەر تاوتوێ دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە، 23ی تەمووزی 2025، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی سەرۆك وەزیران مەسرور بارزانی كۆدەبێتەوە و دوو بڕگە تاوتوێ دەكات.
بە گوێرەی ڕاگەیەنراوی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، لە بڕگەی یەكەمدا پێشهاتەكانی ئەمدواییەی تایبەت بە جێبەجێكردنی دواڕێككەوتن و لەیەكترگەیشتنی هاوبەشی نێوان هەردوو حكوومەتی هەرێمی کوردستان و حكوومەتی فیدڕاڵیی پەسندكراو بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەردوولا سەبارەت بە دۆسیەی مووچە و شایستە داراییەكانی هەرێم و دۆسیەی نەوت و داهاتی نانەوتی تاوتوێ دەكرێت.
لە بڕگەی دووەمدا كۆنووسی كۆبوونەوەی تایبەت بە جێبەجێكردنی دەقی ڕێككەوتننامەی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدراڵی بە مەبەستی دانانی میكانیزمی ڕێكخستنی كارەكانی دەستەی پێوانەسازی و كۆنترۆڵی جۆریی هەرێم تاوتوێ دەكرێت.