وەزیری ئاوارەکانی لوبنان: جبەخانەکانی حزبوڵڵا، وڵاتی وێران کردووە
کەمال شەحادە، وەزیری ئاوارەکانی لوبنان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئەلعەرەبیە ڕایگەیاند، دەوڵەت لە بڕیارەکەی بۆ سنووردارکردنی چەک پاشەکشە ناکات.
شەحادە ڕایگەیاند، "جبەخانەی حزبوڵڵا، لوبنانی نەپاراست، بەڵکو لەناوبرد."
هەروەها جەختی لەوەش کردەوە "پاراستنی لوبنان لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە دێت."
دەشڵێت: حزبوڵڵا لەبارەی چەکەکانیەوە بێدەسەڵات بووە و ئەمەش نەبووەتە هۆی ئەوەی کە ئێمە بە ئەنجامێکی ئەرێنی بگەین.
ڕاشیگەیاند، "هێشتا بوار بۆ دیپلۆماسی ماوە."
ئەم لێدوانانە دوای ئەوە دێت سەرچاوەکان پێشتر ڕۆژی چوارشەممە ڕایانگەیاندبوو، نەبیە بەری، باڵی سەربازیی حیزبوڵڵا سەرۆکی پەرلەمانی ئاگادار کردۆتەوە چەکەکانی خۆیان ڕادەست ناکەن.
هەروەها ئاماژەیان بەوەش دا، نەبیە بەری، تۆماس باراک، نوێنەری ئەمەریکای ئاگادارکردووەتەوە، ناتوانێت بەڵێنی داماڵینی چەک بە حزبوڵڵا بدات لە باکووری ڕووباری لیتانی.