کوژاندنەوەی مۆلیدەی گەڕەکەکان بە ژمارە
لەگەڵ جێبەجێکردنی پرۆژەی ڕووناکی زیاتر لە دوو ملیۆن هاووڵاتی و 90 هەزار موڵکی بازرگانی لە کارەبای 24 کاتژمێری سوودمەند بوونە. هاوکات زیاتر لە دوو هەزار مۆلیدە لە شارەکانی هەرێمی کوردستان کوژێنراونەتەوە، پلانیش وایە زیاتر لە حەوت هەزار مۆلیدە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بکوژێنرێتەوە. هەروەها بە گوێرەی زانیارییەکانی دەستەی چاککردن و پاراستنی ژینگەی هەرێمی کوردستان، ژینگەش پاکبووەتەوە و دەردانی گازەکانیش لە هەوا دا کەمی کردووە.