هاتوچۆی هەولێر: هاتوچۆی ماتۆڕسکیل و پاسکیل لە هەردوو شەقامی 120 و 150 مەتری قەدەغەیە

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، هاتوچۆی ماتۆڕسکیل و پاسکیل لە هەردوو شەقامی 120 مەتری و 150 مەتری قەدەغەیە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگاداری هاووڵاتیانی شاری هەولێری کردەوە و رایگەیاند، هاتوچۆی ماتۆڕسکیل و پاسکیل لە هەردوو شەقامی 120 مەتری و 150 مەتری خێرا قەدەغەیە.
هاتوچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەش کردووە، هەرچەندە لە ڕابردوو دا ماتۆڕ سوار و پاسکیل سوارانمان لەم ڕێنماییە ئاگادار کردبوویەوە، بەڵام ماوەیەکە هاتوچۆی ماتۆرسکیل و پاسکیل دووبارە بەرچاو دەکەوێتەوە لەم شەقامانە، بۆیە ڕایدەگەیەنین، هەر ماتۆر سوار و پاسکیل سوارێک لە شەقامەکانی 120 و 150 مەتری خێرا هاتوچۆ بکات، ماتۆر و پایسکیلەکانیان دەستی بەسەر دادەگێریت.