مەسرور بارزانی: چاوەڕێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لە بارەی هێرشی سەر کێڵگە نەوتییەکان دەکەین
سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی له چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "الشرق نیوز"ـدا له‌باره‌ی هێرشه درۆنییه‌كانی سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان گوتی، لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌م باره‌وه به‌رده‌وامن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی له پشته‌وه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ن ئاشكرا بكرێن، هه‌ندێك زانیاریی وردیش له‌م باره‌وه هه‌یه، به‌ڵام چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌كه‌ن كه له لایه‌ن لێژنه‌ی تایبه‌تییه‌وه ده‌گه‌نه ئه‌نجامه‌كان، كه ڕوون و دیاریشه كێ له پشته‌وه‌ی ئه‌و هێرشانه‌وه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه بۆ لێژنه‌كه و ئه‌نجامی كۆتایی لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌جێهێڵراوه.