مەسرور بارزانی: لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە هەماهەنگیی داین
سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی له چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "الشرق نیوز"ـدا له‌باره‌ی هێرشه درۆنییه‌كانی سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان گوتی: له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی و حكوومه‌تی فیدراڵ و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له په‌یوه‌ندیدان و ههماههنگكارن و لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی به دیاریكراو بزانن كێ له پشته‌وه‌ی ئه‌م هێرشانه‌ن، به‌ڵام حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بیرۆكه‌یه‌كی زۆر باشی هه‌یه و به ته‌نیاش نایانه‌وێت له‌م باره‌وه لێدوان بده‌ن، به‌ڵكوو ئه‌مه بۆ كاتی ئاشكراكردنی ئه‌نجامی كۆتایی لێكۆڵینه‌وه‌كان هه‌ڵده‌گرن.