مەسرور بارزانی: هێرشەکان هاوکات بوون لەگەڵ گرێبەستی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیا ئەمەریکییەکان
سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی له چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "الشرق نیوز"ـدا، له‌باره‌ی كاتی ئه‌و هێرشانه كه هاوكاته له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنانی بیانی له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان گوتی: نایه‌وێت و ناتوانێت له بری هێرشكارانه‌وه له‌م باره‌وه قسه بكات و لێدوان بدات، كه ئاخۆ بۆ چی له‌م كاته‌دا هێرشه درۆنییه‌كانیان بۆ سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردووه، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێككه‌وتنانه‌ی هه‌رێمی كوردستان له بواری وزه‌دا له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكاییه‌كان كردوویه‌تی و دواتر هه‌موو ئه‌وانه له دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان ئاشكرا ده‌كرێن.