مەسرور بارزانی: هه‌رێمی كوردستان پێشوازیی له‌ ده‌ستپێشخه‌ریی پرۆسه‌ی ئاشتیی تورکیا ده‌كات

سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی سه‌باره‌ت به‌ پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) له‌ هه‌رێمی كوردستان و بڕیاری ئه‌و پارته‌ بۆ چه‌كدانان و مامه‌ڵه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌م باره‌وه‌، گوتی: هه‌رێمی كوردستان پێشوازیی له‌ ده‌ستپێشخه‌ریی پرۆسه‌ی ئاشتیی ده‌كات، هاوكات پێشوازی له‌ گفتوگۆكانی نێوان حكوومه‌تی توركیا و په‌كه‌كه‌ ده‌كات و په‌یامه‌كه‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له‌ باره‌ی چه‌كدانانی په‌كه‌كه‌وه‌ به‌ هه‌نگاوێكی گرنگ ده‌بینن و هه‌رێمی كوردستان خوازیاره‌، كۆتایی به‌ ململانێ و كێشه‌ و ئاڵۆزییه‌ به‌رده‌وام بهێنرێت، نه‌خاسمه‌ كه‌ هه‌رێمی كوردستان نه‌هامه‌تی زۆری له‌و ململانێ و كێشانه‌ بینیوه، به‌ شێوه‌یه‌ك تا ئێستا نه‌توانراوه‌ 80 گوندی كوردستان به‌هۆی ئه‌و ململانێیانه‌وه‌ ئاوه‌دان بكرێنه‌وه‌.