مەسرور بارزانی: لەگەڵ یەکێتی لەسەر ئەجێندای کابینەی داهاتوو ڕێککەوتووین
سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی له باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕوونی كرده‌وه، ڕێككه‌وتوون له‌سه‌ر كار و به‌رنامه‌ی حكوومه‌تی داهاتوو، كه ده‌بێته بنه‌مای به‌رده‌وامی كابینه‌ی ڕابردوو یاخود حكوومه‌تی ئێستای هه‌رێمی كوردستان. ئێستا گفتوگۆكان تایبه‌تن به هه‌ندێك له پۆسته‌كانی حكوومه‌ت، نه‌خاسمه له نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و هیوادارن بگه‌نه ئه‌نجامێك كه به دڵی هه‌مووان بێت و له‌گه‌ڵ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا یه‌كانگیر بێت.