مەسرور بارزانی: هیوادارین بەر لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێم پێکبهێنرێت
سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی له باره‌ی په‌یوه‌ندیی پێكهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق له دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان كه بڕیار وایه له تشرینی یه‌كه‌می ئه‌م ساڵ به‌ڕێوه بچێت، نه‌خاسمه كه سوننه‌كان ده‌گوترێت ئه‌م جاره داوای پۆستی سه‌رۆك كۆمار ده‌كه‌ن و له به‌رانبه‌ریشدا پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق بدرێته كورد، گوتی: پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌رێمی كوردستان و به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیی به هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقه‌وه نییه.
دەشڵێت: خوازیارن به‌ر له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، كابینه‌ی ده‌یه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكبهێنرێت.
باسی لەوەش کرد، "عێراق له سێ پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی پێكهاتووه، عه‌ره‌بی شیعه، عه‌ره‌بی سوننه و كورد، به‌ڵام توركمان و مه‌سیحی و كلد و ئاشووریش هه‌ن، بۆیه ناكرێت ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن به ته‌نیا به ده‌ست پێكهاته‌یه‌كی دیاریكراوه بێت و ئه‌وانی دیكه به‌شدارییه‌كی سێمبوڵییان هه‌بێت، كورد ده‌خوازێت ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت و یه‌كێك له سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی به ده‌سته‌وه بێت، ئه‌مه‌ش پێوه‌ره، سه‌باره‌ت به پۆستی سه‌رۆك كۆمار، كورد له ڕابردوودا ئه‌و پۆسته‌ی به ده‌سته‌وه بووه و خوازیارین به‌رده‌وام بێت، ئه‌مه‌ش بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕاستییه‌ی كه كه كورد پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كییه له عێراق."