دیالە .. حاڵەتێکی دەگمەنی لەدایکبوون تۆمارکرا
یەکشەممە، 3ـی ئابی 2025، لە نەخۆشخانەیەکی بەعقوبە سەر بە پارێزگای دیالە، حاڵەتێکی دەگمەنی لەدایک بوون تۆمارکرا، کە منداڵێک بەشێوەیەکی سەیر و دەگمەن لەدایک بووە، شێوازەکە پێی دەڵێن 'پولەکەی ماسی'.
پزیشکی پسپۆڕی منداڵبوون و ئافرەتان و پسپۆڕی نەزۆکی، عودەی خورشید، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاویکردەوە، " لە نەخۆشخانەی بتول بۆ ئافرەتان و منداڵان لە پارێزگای دیالە، حاڵەتێکی دەگمەنی لەدایک بوون تۆمار کرا، کە منداڵێک بەشێوازێکی دەگمەن لەدایک بووە ئەویش پێی دەڵێن 'پولەکەی ماسی' ئاماژەی بەوەش کرد، پێشتر حاڵەتەکە لە نەخۆشخانەکە تۆمارکراوە.
زاراوەی "منداڵی پولەکەی ماسی" زاراوەیەکی گشتییە بۆ حاڵەتێکی پزیشکی دەگمەن بەکار دێت، ئەویش نەخۆشییەکی پێستە کە بە منداڵەکە پێستی وشک و شەق شەق دەبێت و وەک پێستی ماسی دەردەکەوێت.
