عەزیز ئەحمەد: تشرینی یەکەمی ئەمساڵ کارەبای تەواوی زاخۆ دەبێتە 24 کاتژمێری

عەزیز ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان
عەزیز ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان

جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی دا، لە ماوەیەکی نزیکدا کارەبای 24 کاتژمێری لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەگاتە سەرجەم ماڵەکان. دەشڵێت، هەر وەکوو سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەڵێنی داوە تا کۆتایی ساڵی 2026 هەموو ماڵێک.

دووشەممە 4ـی ئابی 2025، عەزیز ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) نووسیویەتی: تاوەکوو تشرینی یەکەمی ئەمساڵ تەواوی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە چوارچێوەی پرۆژەی ڕووناکی، کارەبای 24 کاتژمێریی پێدەگات.هەروەها نووسیویەتی: "کارەبا بڕان و سرکێت هەڵدانەوە نامێنن". کارەبایەکی بەردەوام و بە نرخێکی گونجاو، کە دەبوو چەندین ساڵ بەر لە ئێستا دابینکرابا، بەڵام ئەمساڵ کابینەی نۆیەم بەم ئەرکە هەستا و پرۆژەی ڕووناکی پەسەندی کرد.

عەزیز ئەحمەد ئاماژەشی داوە، هەر وەکوو مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ساڵی ڕابردوو بەڵێنی دا، تا کۆتایی ساڵی 2026 سەرجەم ماڵ و شوێنە بازرگانییەکان لە هەرێمی کوردستان دەبێتە کارەبای 24 کاتژمێری.