جۆ بایدن: ترهمپ ئهوهنده درۆكانی دووباره كردووهتهوه ئیتر درۆكانی بوونهته راستی
جۆ بایدن: ترهمپ کەسێکی ناشارەزایە لە سیاسەت و تەنیا پروپاگەندە و درۆ و ھێرش دەزانێت
K24- ههولێر:
جۆ بایدن، کاندیدی دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمهریکا رایگەیاند: دۆناڵد ترەمپ وەك جۆزێف گۆبێڵت، وەزیری پروپاگەندهی نازییەکانە، ئەوەندە درۆکانی دووبارە کردوونەتەوە، ئیتر درۆکانی بوونەتە راستی.
بایدن دەڵێ: رۆژی سێ شەممە کە یەکەم دیبەتی رووبەرووی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمهریکا بەرێوەدەچێت، پێشبینی دەکەم ترەمپ وەك گۆبێڵت ھێرش بکاتە سەرم، چونکە کەسێکی ناشارەزایە لە سیاسەت و تەنیا پروپاگەندە و درۆ و ھێرش دەزانێت.
بایدن ئاماژە بەوەدەکات: ترەمپ ھیچ لەبارەی سیاسەتی دەرەوە نازانێت و سیاسەتی ناوخۆش نازانێت، پێشبینی دەکەم دیبەیتێکی سەخت بێت و ترەمپ ھێرشم بکاتەسەر و شتی کەسی و تایبەتی باس بکات، چونکە ترەمپ ھەر ئەو شتانە دەزانێت.
بڕیارە رۆژی سێشەممە لە کلیڤلاند لە ویلایەتی ئۆھایۆ یەکەم دیبەتی رووبەڕووی جۆ بایدن و دۆناڵد ترەمپ بەڕێوەبچێت.
پێش ٣ی تشرینی دووەم و رۆژی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمهریکا، دوو دیبەتی دیکەش ئەنجام دەدەن.
H.B