قایمقامی قەزای پشدەر: خاوەن تانکەرەکان نرخی ئاو زیاد بکەن سزا دەدرێن

قایمقامی قەزای پشدەر دەڵێت: ئەو کەسانەی ئاو بە تانکەر دەفرۆشن، دەبێت پابەندیی ڕێنماییەکان بن و نرخی ئاو زیاد نەکەن چونکە سزا دەدرێن.
ڕۆژی پێنجشەممە، 7ـی ئابی 2025، بەکر بایز، قایمقامی قەزای پشدەر، لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند: نرخی ئاوی تانکەر دیاریکراوە و نابێت گۆڕانکاری لە نرخەکەیدا بکرێت، بە پێی ڕێنماییەکان هەر کەسێک سەرپێچی بکات سزا دەدرێت.
نرخی یەک تانکی ئاو بە پێی جۆرەکانی بەم شێوەی خوارەوە دیاریی کراوە:
-یەک تانکی مەکینە نرخی 7000 هەزار دینار.
-یەک تانکی ئەتیکۆی بچووک نرخی 10000 دینار.
-یەک تانکی ئەتیکۆی گەورە نرخی 12000 دینار.
-نرخی شەمعەکانی ئاو بۆ یەک تانکەر بەم شێوەی خوارەوەیە:
-یەک تانکی مەکینە 1500 دینار.
-یەک تانکی ئەتەکۆی بچووک 2000 دینار.
-یەک تانکی ئەتیکۆی گەورە 2500 دینار.