پێنج ڕێنمایی بۆ خەوێکی قووڵ و تەندروست

خەوتن بناغەی تەندروستی باشە، بەڵام کاتێک مرۆڤ خەوی تێکدەچێت، کاریگەرییەکانی لەسەر هەموو جەستە و دەرووندا هەستی پێدەکرێت.

د.وەسیمەددین، ڕاوێژکاریی نەخۆشی سییەکان لە نەخۆشخانەی ئۆجالا سیگنوس، سەبارەت بە گرنگی خەوی تەندروست گوتی: هەندێک خوو هەیە کە جەستە و دەروون ئامادە دەکات بۆ خەوی قووڵ و چاک. 

هەندێک لە ڕێنماییەکان بۆ خەوێکی تەندروست و قووڵ.

گۆڕین و پاککردنەوەی بالیف و چەرچەفی جێگا بە بەردەوامی

هەموو هەفتەیەک بالیف و چەرچەفاکانت پاک بکەرەوە بۆ ئەوەی تۆز و ئارەقە و ماددە هەستیارییەکان لەسەری کۆنەبنەوە.

ئەم ماددە وروژێنەرانە دەبنە هۆی خورانی پێست و کێشەی جیوبەکان کە خەوتنت تێکدەدات.

پاک ڕاگرتنی جێگەی نوستنەکەت نەک هەر هەست بە باشتربوون دەکەیت، بەڵکو یارمەتیدەرە بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی تەندروستتر بۆ خەوتن.

یەکخستنی کاتی خەوتن و هەڵسان

هەموو ڕۆژێک بە ڕۆژانی پشووەوە، لەیەک کاتدا بخەوە و هەڵسە.

ئەم ڕۆتینەی ڕۆژانە یارمەتی ڕێکخستنی کاتژمێری ناوەوەی جەستەت دەدات و کوالێتی خەوەکەت باشتر دەکات.

پێش خەوتن سەیری شاشە مەکە

ڕووناکی شین لە مۆبایل و تابلێت و تەلەفزیۆنەکانەوە ڕەنگە بەرهەمهێنانی میلاتۆنین تێکبدات و خەوتن قورستر بکات.

لانی کەم کاتژمێرێک پێش خەوتن شاشەکان بکوژێنەرەوە.

ژووری نوستنەکەت تاریک بکە

ژووری نووستنەکەت تاریک، فێنک، بێدەنگ و بێ ژاوەژاو بهێڵەوە.

بەکارهێنانی پەردەی تاریک یان یان ئەو ئامێرانەی ژاوەژاو ناهێڵن، ڕەنگە یارمەتیدەر بێت بۆ خەوێکی ئارام.

پێش خەوتن دوور بکەوە لە کافاین یان ژەمە قورسەکان

کافاین چەند کاتژمێرێک لە جەستەت دەمێنێتەوە بۆیە نابێت پێش خەوتن بخورێتەوە

خواردنی قورس دەبێتە هۆی تێکچوونی ڕیخۆڵە، بەمەش سیستەمی خەو تێکد دەچێت.

ئێواران ژەمە سووکەکان بخۆ.