عێراق بۆ باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغدا: پێچەوانەی پرەنسیپی دیپلۆماسی هەڵسوکەوت مەکە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە فەرمی ناڕەزایەتی توندی خۆی بە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق، عیرفان سدیق، ڕاگەیاند: سەبارەت بە لێدوانە میدیاییەکانی ئەم دواییەی حکوومەتی عێراق، ئەو لێدوانەی بە پێچەوانەی پرەنسیپی دیپلۆماسی و دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی وڵات لە قەڵەم دا.
یەکشەممە، 10ـی ئابی 2025، لەکۆبوونەوەیەکدا کە لە بارەگای وەزارەت بەڕێوەچوو، بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری دووقۆڵی، باڵیۆز محەممەد حوسێن بەحر ئەلعلوم، نیگەرانی قووڵی حکوومەتی عێراقی بە عیرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق گەیاند و جەختی کردەوە "ئەم ڕەفتارە لەگەڵ بڕگەکانی ڕێککەوتننامەی ڤیەننا بۆ پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان ناگونجێت؛ ئەو ڕێککەوتننامەیە نوێنەرانی دیپلۆماسی پابەند دەکات بە ڕێزگرتن لە یاسا و ڕێساکانی وڵاتی میواندار و خۆبەدوورگرتن لە دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆیی."
حکوومەتی عێراق داوای لە باڵیۆز عیرفان سدیق کرد "خۆی لە هەر لێدوانێک یان چالاکییەکی دیکەی لەم شێوەیە بەدوور بگرێت و بە شێوەیەک هەڵسوکەوت بکات کە پشتگیری لە پەیوەندییە دۆستانەکانی نێوان هەردوو وڵات بکات."
لە کۆتاییدا، وەزارەتی دەرەوە جەختی لەسەر پێویستیی پابەندبوون بە پەیوەندیی دیپلۆماسیی بنیاتنەر و پەیڕەوکردنی بنەماکانی ڕێزگرتنی هاوبەش و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆی وڵاتان کردەوە.
هەینی، 8ـی ئابی 2025، عیرفان سدیق، باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق، له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا جه‌ختی له هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی كردووه‌ته‌وه له ڕه‌تكردنه‌وه‌ی پرۆژه‌یاسای حه‌شدی شه‌عبی و ڕایگه‌یاند، له‌م باره‌وه پشتگیریی هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات.
عیرفان سدیق گوتی: حه‌شدی شه‌عبی له په‌رچه‌كرداری داعش دامه‌زرێنرا، به‌ڵام به نه‌مان و كۆتاییهاتنی داعش، حه‌شدیش ئه‌ركه‌كه‌ی كۆتایی هاتووه و عێراق پێویستی پێی نه‌ماوه.
باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، حكوومه‌تی عێراق خۆی داوای كۆتاییهێنانی ئه‌ركی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی كردووه به پاساوی ئه‌وه‌ی عێراق مه‌ترسی داعش و تیرۆری له‌سه‌ر نه‌ماوه، كه‌واته ئه‌مه ڕوونه ئه‌ركی حه‌شدی شه‌عبیش له‌م باره‌وه كۆتایی هاتووه.