نێوانگیرییەکانی ترەمپ بۆ ڕاگرتنی شەڕ و جەنگەکان

دۆناڵد ترەمپ لە کاتی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی ئەمەریکا لە کانوونی دووەمی ئەمساڵ ڕایگەیاندبوو، ئاشتی لە ڕێگەی هێزەوە دەسەپێنێت، لەم ڕووەوە هەژموونی ئەمەریکای و هەڕەشەکانی بەکارهێنا بۆ ڕاگرتنی شەڕەکان و هەڕەشەی لێکردن ئەگەر ئاشتی نەهێننە کایەوە سزای قورسیان بەسەردا دەسەپێنێت.هاوکات ترەمپ لە ماوەی حەوت مانگی دەستبەکاربوونیدا شەش شەڕی ڕاگرتووە، گرنگترینیان هیندستان دژی پاکستان و شەڕی 12 ڕۆژەی ئیسرائیل و ئێران بوو.