ئافاد  هۆشداریی لەبارەی کاریگەرییەکانی دوای بوومەلەرزەی بالکەسیر دەدات

بوومەلەرزەکەی بالکەسیر
بوومەلەرزەکەی بالکەسیر

ناوەندی قەیرانەکانی تورکیا، ئافاد هۆشداریی لەبارەی کاریگەرییەکانی دوای  بوومەلەرزەی شارۆچکەی سندرگی لە سنووری شاری بالکەسیر  دەدات کە دوێنێ بە گوڕی 6.1 پلەی ڕێختەر تۆمارکرا.

بە گوێرەی ڕاگەندراوی ئافاد، بوومەلەرزەکە کاتژمێر 19:53 بە کاتی ئەنقەرە ڕوویداوە و بەهۆی بەهێزیی بوومەلەرزەکە، لە بەشێکی زۆری ناوچەکانی سنووری پارێزگاکانی مەڕمەڕە و ئیجە هەستی پێکراوە.

ئافاد ئاشکرای دەکات، بوومەلەرزەکە لە قووڵایی 11 کیلۆمەتر لە ناوەندی شارۆچکەی سندرگی ڕوویداوە، بەهۆیەوە کەسێکی تەمەن 81 ساڵە گیانی لەدەستداوە، بەهۆی ئەوەی کەوتووەتە ژێر داروپەردووی باڵەخانەیەک کە لەوکاتەدا بەهۆی بوومەلەرزەکەوە ڕووخاوە.

یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند، هەموو هەوڵەکان، نەتوانرا هاوڵاتییەکی تەمەن 81 ساڵ ڕزگاربکرێت کە لە ژێر داروپەردووی بوومەلەرزەکەی بالکەسیر گیری خواردبوو.

وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند: لە ئەنجامی بوومەلەرزەی بالکەسیر سندرگی ، 29 کەس بریندار بوون و بریندارەکان باری تەندروستییان جێگیرە.

یەرلیکایا  ئاشکرای کرد، لە سندرگی،  16 باڵەخانە بەهۆی بوومەلەرزەکەڕووخان، هاوکات خەڵک بە سەلامەتی لەو چوار باڵەخانەیە ڕزگارکران کە مەترسی ڕووخانیان لێ دەکرێت.

وەزیری ژینگە و گۆڕانی کەشوهەوا، موراد کوروم ڕایگەیاند، تیمەکان هەڵسەنگاندن بۆ زیانەکانی بوومەلەرزەکە دەکەن، هاوکات داوای لە هاووڵاتییان کرد، لەو ماوەیەدا نەچنەوە نێو باڵەخانەکانیان کە مەترسیی ڕووخانیان لێ دەکرێت.