قەیووم بۆ سەرۆکی شارەوانی هەدەپە لە قەرس دانرا
هەفتەی رابردوو 82 بەرپرس و ئەندامانی (هەدەپە) لەسەر رووداوەکانی کۆبانی لە ساڵی 2014 دەستگیركران
K24 – ھەولێر:
ئایهان بیلگەن، سەرۆکی شارەوانی هەدەپە لە قەرس لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و قەیووم لە شوێنەکەی دانرا.
دوای ئەوەی دادگای ئەنقەرە بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ ئایهان بیلگەن، سەرۆکی شارەوانی قەرس دەرکرد، وەزارەتی ناوخۆی تورکیاش بڕیاری دوورخستنەوەی "ئایهان بیلگەن"ی لە سەرۆکی شارەوانی قەرس دهركرد و پارێزگاری قەرسی وەک قەیووم لە شوێنەکەی دانا.
هەفتەی رابردوو لەسەر داوای داواکاری گشتی ئەنقەرە بڕیاری دەستگیرکردن بۆ 82 بەرپرس و ئەندامانی پارتی دیموكراتیكی گەلان (هەدەپە) لەسەر رووداوەکانی کۆبانی لە ساڵی 2014 دەرکرا، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بڕیاری زیندانیکردن بۆ 16 کەس دەرکرا و هەرسێ پەرلەمانتاری هەدەپەش (سری سوورەیا ئوندەر، ئاڵتان تان و گولفەر ئاکایاش ئازاد) لە گەڵیان بوون.