دوای تووشبوونی تره‌مپ و هاوسه‌ره‌كه‌ی به كۆرۆنا ئه‌نجامی پشكنینی پێنس و هاوسه‌ره‌كه‌شی راگه‌یه‌ندرا
تره‌مپ و تیمه‌كه‌ی له دوو باره‌گای جیاواز كاره‌كانیان رایی ده‌كه‌ن

K24- هه‌ولێر:
كۆشكی سپی رایگه‌یاند، ئه‌نجامی پشكنینه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنای هه‌ریه‌ك له مایك پێنس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و كارینی هاوسه‌ره‌كه‌ی به نیگه‌تیڤ ده‌رچوو.
ئه‌م زانیارییه له تویتێكی دیڤین ئومالی، گوته‌بێژی مایك پێنسدا هاتووه، كه دوای ئاشكراكردنی ئه‌نجامی پشكنینه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و میلانیا تره‌مپی هاوسه‌ره‌كه‌ی، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند، پشكنیهكانی جێگری سه‌رۆك و هاوسه‌ره‌كه‌ی نیگه‌تیڤ ده‌رچوون.
گوته‌بێژی مایك پێنس له تویته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه، پێنس به‌شێوه‌یه‌كی رۆتینی رۆژانه پشكنینی كۆرۆنا ده‌كات و گوتی: "سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ئه‌نجامی پشكنینه‌كانی جێگری سه‌رۆك و خانمی دووه‌می وڵاته‌كه‌ی به نیگه‌تیڤ گه‌ڕانه‌وه. تا ئێستاش جێگری سه‌رۆك له بارێكی زۆر باشی ته‌ندروستیدایه و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ش بۆ تره‌مپ و هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌خوازێت".
هه‌ر له‌مباره‌شه‌وه ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی باڵای كۆشكی سپی بڵاویكرده‌وه، تره‌مپ ده‌توانێت له ئه‌ركه‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "سه‌رۆك و تیمه‌كه‌ی له دوو باره‌گای جیاواز و لێكدابڕاو كاری خۆیان ده‌كه‌ن".
H.B