دادوەرە میهرەبانەکەی ئەمەریکا کۆچی دوایی کرد

فرانک کاپریۆ، دادوەرە ناسراو و میهرەبانەکەی ئەمەریکا دوای دوو ساڵ لە تووشبوون بە شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد

چوارشەممە 20ـی ئابی 2025، خانەوادەی دادوەر فرانک کاپریۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەیان داوە، دادوەر فرانک لە تەمەنی 88 ساڵیدا و دوای ململانێیەکی درێژ لەگەڵ شێرپەنجەی پەنکریاس، کۆچی دوایی کرد.

باسی لەوەش کردووە، دادوەر کاپریۆ، کە بە کەسێکی میهرەبان، سادە و باوەڕێکی بەهێز بە چاکە ناسرابوو، کە لە ڕێگەی کارەکانییەوە لە دادگا و لە دەرەوەی دادگا، کاریگەری لەسەر ژیانی ملیۆنان کەس هەبووە.

دادوەر کاپریۆ لە کانوونی یەکەمی 2023 لە ڕێگەی پەیامێکی ڤیدیۆیەوە تووشبوون بە شێرپەنجەی پەنکریاس ڕاگەیاند، ئاماژەشی دا، شێرپەنجەکەی لە قۆناغێکی مەترسیدار دایە.

کاپریۆ 1936 لە گەڕەکی ئیتاڵی-ئەمەریکی لە شاری پرۆڤیدێنس لە ویلایەتی ڕۆد ئایلەندی ئەمەریکا لە بنەماڵەیەکی کۆچبەری ئیتاڵی لەدایکبوو و باوکی فرۆشیاری میوە و شیر فرۆش بووە، هاوکات دادوەرێکی ئەمەریکی بوو کە وەک سەرۆکی دادوەرانی دادگای شارەوانیی پرۆڤیدێنس کاری دەکرد