نووسینگەکەی؛ دەستگیرکردنی مەلا بەختیار دوورە لە ڕاستییەوە

نووسینگەی مەلا بەختیار، دەربارەی ئەو هەواڵانەی باس لە دەستگیرکردنی ناوبراو دەکرێت، ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 21ـی ئابی 2025، نووسینگەی مەلا بەختیار، سیاستمەداری کورد، ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا،  ده‌نگۆی ده‌ستگیركردنی ناوبراو ڕەتدەکاتەوە.

لە ڕوونکردنەوەکە دا ئاماژە بەوە کراوە، ناوبراو له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیه‌تی و هیچ هێزێك نه‌چووه‌ته‌ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی و ئەو هەواڵانەی باس لە دەستگیرکردنی دەکرێت دوورن لە ڕاستیی

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەشێک لە میدیاکانی سلێمانی بڵاویانکردەوە، هێزێکی ئەمنی چووە سەر ماڵی لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل و مەلا بەختیار، بەڵام ئاراس شێخ جەنگی ئەو دەنگۆیانەی بۆ کوردستان24، ڕەتکردەوە.