سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان: پێویستە سەرجەم كێشه و ناكۆكييه‌كان به ياسا و دوور له توندوتيژى يه‌كلايى بكرێنه‌وه

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان: پێویستە سەرجەم كێشه و ناكۆكييه‌كان به ياسا و دوور له توندوتيژى يه‌كلايى بكرێنه‌وه
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لە بارەی دۆخی سلێمانی، جه‌خت له سه‌روه‌ريى ياسا و پاراستنى ئاسايش و ئاراميى شار و پاراستنى سه‌ر و ماڵى هاووڵاتييان ده‌كاتەوە.
لە په‌يامەکەی سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستاندا هاتووە؛ دوابەدوای ڕووداوه نه‌خوازراوه‌کەی به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆى سلێمانى كه به‌داخه‌وه ژماره‌يه‌ك قوربانیى لێكه‌وته‌وه، جه‌خت له سه‌روه‌ريى ياسا و پاراستنى ئاسايش و ئاراميى شار و پاراستنى سه‌ر و ماڵى هاووڵاتييان ده‌كه‌ينه‌وه.
هەروەها جەخت دەکاتەوە، کە پێویستە سەرجەم كێشه و ناكۆكييه‌كان به ياسا و دوور له توندوتيژى يه‌كلايى بكرێنه‌وه.
هەر لە پەیامەکەدا، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندوە: سه‌ره‌خۆشى له خێزان و كه‌سوكارى سەرجەم قوربانیيەكان دەكەین و هاوخه‌میانین، هيواى زوو چاكبوونه‌وه بۆ برينداران ده‌خوازين.