باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا: داوای دانبەخۆداگرتن لە لایەنەکان دەکەین
نێردەی دیپلۆماسیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە عێراق ڕایگەیەناند، لە نزیکەوە چاودێریی دۆخی سلێمانی دەکەن. هەروەها داواکارە لایەنەکان دانبەخۆیاندا بگرن.
باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، لە نزیکەوە چاودێریی دۆخی سلێمانی دەکەن و دژی هەر توندوتیژیەکن ببێتە مایەی هەڕەشە بۆ سەر سەلامەتیی گشتی و سەقامگیری،
هەروەها هەڵوێستی نێردەی دیپلۆماسیی ئەمەریکای دەربڕیوە لەوەی هانی جددیی گشت لایەنەکان دەدەن، بۆ ئەوەی دانبەخۆیاندا بگرن.
The U.S. Mission to Iraq is closely monitoring the situation in Sulaymaniyah. We oppose any violence that threatens public safety and stability and urge all parties to show restraint.
— U.S. Embassy Baghdad (@USEmbBaghdad) August 22, 2025
شەوی ڕابردوو دوای دەرچوونی بڕیاری دادگا بۆ دەستگیرکردنی لاهور شێخ جەنگی سەرۆکی بەرەی گەل، هێزێکی گەورەی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بە چەکی سووک و مامناوەند و قورسەوە چوونە سەر هوتێل لالەزار، کە بارەگای سەرەکی لاهور شێخ جەنگییە لە گەڕەکی سەرچناری سلێمانی، دوای خۆ بەدەستەوە نەدانی شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزەکانی یەکێتی و هێزەکەی سەر بەلاهور جەنگی ڕوویدا.دوای نزیکەی چوار کاتژمێر لە شەڕ و پێکدادانەکان، دوای کوژرانی سێ ئەندامی هێزەکانی یەکێتی و برینداربوونی 19 کەسی دیکە، لاهور شێخ جەنگی و پۆڵاد و ئاراسی برای لەگەڵ فەرماندەی هێزەکەیان دەستگیرکران.دوای هێور بوونەوەی دۆخەکە، دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند و خەجتی کردەوە، کە بە هەموو شێوەیەک شەڕو ئاڵۆزی ڕەت دەکاتەوەو هەمیشە پشتیوانی ڕێکاری یاسایی و زمانی دیالۆگ دەکات.
هەروەها ئاماژەیداوە، جێبەجێکردنی بڕیاری دەستگیرکردنی کەسانی داواکراو ئەرکی هێزی پۆلیسە، نەک هێزی دژە تیرۆرو هێزی دیکە کە چەکی قورس بهێنن. هاوکات جەختیشی کردووەتەوە، بەپێی ڕێکارە یاساییەکان دەبێ تۆمەتبار ببرێتە گرتووخانە و نەوەک شوێنی دیکە و بارەگای حزبی.