کتێبێکی مێژوویی دەگمەنی سەدەی 17، نەخشەی کوردستانی تێدایە

کتێبێکی مێژوویی دەگمەن کە لە ساڵی 1722 لە لەندەن چاپکراوە، دۆزرایەوە، تیشک دەخاتە سەر ژیان و فەرمانڕەوایی تەیمور لەنگ (تیمور-بێک)، ئیمپراتۆری مەغۆل و تەتەرەکان. ئەم کتێبە کە ناونیشانەکەی "مێژووی تەیمور-بێک"ە و لەلایەن شەرەفەددین یەزدییەوە نووسراوە، بە بەشێک لە بەرگی یەکەم دەدۆزرێتەوە و بە گرنگترین سەرچاوە دادەنرێت بۆ لێکۆڵینەوە لە سەردەمی تەیمور لەنگ.
ئەم چاپە دەگمەنە لە 542 لاپەڕە پێکدێت، لەگەڵ دوو نەخشەی هاوپێچکراو. کتێبەکە نەخشەی کوردستانی تێدایە و بەرگەکەی لە چەرم دروستکراوە و بەهۆی کاتەوە زیانی پێگەیشتووە و بەڵام ناوەڕۆکی دەقەکە بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر پارێزراوە و وەکو خۆی ماوەتەوە.
ئەم دۆزینەوەیە بۆ توێژەران و مێژوونووسان زۆر گرنگە، چونکە ئەم کتێبە سەرچاوەیەکی سەرەکییە بۆ تێگەیشتن لە یەکێک لە گەورەترین فەرمانڕەواکانی مێژوو و ئەو گۆڕانکارییانەی لە سەردەمی ئەودا ڕوویانداوە.
لێرەدا وێنەیەکی کتێبەکە هەیە کە لە سەدەی 17دا چاپ کراوە.
