لیستی ناوی ئەو کەسانەی لە سنووری مەخموور زەوییان بۆ دەرچووە بڵاوکرایەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر، لیستی ناوی ئەو کەسانەی بڵاوکردەوە کە زەوییان بۆ دەرچووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 31ـی ئابی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر، لیستی ناوی ئەو کەسانەی کە زەوییان لە سنووری مەخموور، دیبەگە، قەراج بۆ دەرچووە بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوی شارەوانییەکانی هەولێر بێت، دوو هەزار و 468 پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەران دابەشکراوە.
پێشتریش بەچەند قۆناغێک، لە سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتى گشتیى شارەوانییەکانى هەولێر زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشکراوە و پڕۆسەکەش بەردەوامە، تاكوو سهرجهم فهرمانبهرانی حكوومهتی ههرێمی كوردستان زهوی وهردهگرن.
ڕۆژی 27ـی ئاداری ساڵی 2024، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستاندا بڕیار درا بە دابەشکردنی زەوی بەسەر ئەو فەرمانبەرانەی سوودمەند نەبوون لە وەرگرتنی زەوی.