تۆڕێكی پارەداركردنی داعش دەستگیر كرا

دەزگای هەوڵگریی عێراق، ئاماژەی بەوە کردووە، تۆڕێکی پارەدارکردنی داعشیان دەستگیرکردووە، پلانیان هەبووە هێرشی تیرۆرستی ئەنجام بدەن.

دەزگای هەوڵگریی عێراق، راگەیەنراوێكی بڵاوكردووەتەوە و رایگەیاندووە، لە ئۆپەراسیۆنی نائاسایی و بە سەرپەرشتی ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق، توانرا تۆڕێكی پارەداركردنی داعش و گواستنەوەی چەكدارانی لەنێوان وڵاتان، دەستگیر بكرێت.

هەروەها ئاماژە بەوە کراوە، تۆڕەكە پلانیان بۆ هێرشی تیرۆستی لە وڵاتانی ئەورووپا و بەرژەوەندییەكانی عێراق لەدەرەوە دانابوو. 

بەگوێرەی راگەیەنراوەكە ئەم ئۆپەراسیۆنە تەواوكاری ئۆپەراسیۆنە بووە لە 2023دا، دەزگای هەواڵگری لە كەركووك کردوویەتی، یەكێك لە تۆڕەكانی سەربە داعشی كردە ئامانج و بەرپرس بوو لە پارەداركردنی شانەكان.

 
 
Fly Erbil Advertisment