فەرەنسا فەرمانی دەسگیرکردنی بۆ بەشار ئەسەد دەرکرد

فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بەشار ئەسەد و چەند بەرپرسێکی باڵای رژێمی پێشووی سووریا دەرکرد.

ئەمڕۆ سێشەممە، 2ـی ئەیلوولی 2025، دەسەڵاتی دادوەریی فەرەنسا لەبەرانبەر کوژرانی دوو رۆژنامەنووس لە سووریا لە ساڵی 2012، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بەشار ئەسەد سەرۆکی پێشووی سووریا و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای پێشووی حکوومەتی ئەو وڵاتە دەکرد.

لە 22ـی شوباتی 2012 بەهۆی هێرشی رژێمی پێشووی سووریا بۆ سەر شاری حومس، ماری کۆڵڤین رۆژنامەنووسی ئەمریکی و رێمی ئۆچلیک وێنەگری فەرەنسی کوژران، دەسەڵاتی دادوەریی فەرەنساش لێکۆڵینەوەی لە رووداوەکە دەستپێکرد

بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسی فرانس پرێسی فەرەنسی ماری کۆلڤین، تەمەن 56 ساڵ، لە ڕۆژنامەی سەندەی تایمز و فۆتۆگرافەری ئازادی فەرەنسی تەمەن 28 ساڵ، ڕێمی ئۆچلیک، دوای ئەوەی لە دەرگاکەدا تێپەڕین، بەهۆی گوللە هاوەنێکەوە کوژراون، لەگەڵ برینداربوونی چەند ڕۆژنامەنووسێکی دیکە.

 
Fly Erbil Advertisment