33 قوتابی لە بەشی ڕۆبۆتیکی زانکۆی سۆران دەخوێنن

بەرپرسی ڕاگەیاندنی زانکۆ سۆران ڕایگەیاند: بۆ ئەمساڵ ژمارەیەک کۆنفرانس و چالاکی زانستیمان دەبێت و نزیکەی حەوت هەزار قوتابی لە زانکۆکە دەوام دەکەن.
ڕێبەر عەبدولغەفار، بەرپرسی ڕاگەیاندنی زانکۆی سۆران، ئەمڕۆ یەکشەممە، 7ـی ئەیلوولی 2025، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: دەوامی فەرمی قوتابییان و مامۆستایانی زانکۆی سۆران دەستیپێکردووەتەوە، لە قۆناغی دووەم تاوەکوو قۆناغی چوارەم شەش هەزار و 606 قوتابی دەوام دەکەن بە سەرجەم بەشەکانەوە.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی زانکۆیەکە گوتی: ساڵانە بەگشتیی هەزار و 100 قوتابی وەردەگرین، بەڵام ساڵی ڕابردوو لەسەر داواکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکوومەتی هەرێم هەزار و 900 قوتابی وەرگیرا.
هەروەها ئاماژەی بەوە کرد، ئەو قوتابییانەی بەشە ناوخۆییان وەرنەگرتووە لەم هەفتەیە تەواوی قوتابییان بەشە ناوخۆییەکان مامەڵەکانییان تەواو دەکەن، بۆ ئەمساڵیش خوێندنیش چەندین پلانی چەند کۆنفرانسێکی تایبەتمان هەیە ئەمە جگە لەوەی چەندین چاڵاکی دیکەی زانستی.
ڕێبەر عەبدولغەفار باسی لەوە کرد، ئەمساڵ لە بەشی ڕۆبۆتیک قوتابییان لە قۆناغی دووەم و سێیەم دەوام دەکەن، ژمارەیان 33 قوتابییە.
بۆ وەرزی خوێندنی ئەمساڵ 2025-2026 زانکۆی سۆران هیچ بەشێکی نوێی خوێندنی نەکردووەتەوە.
زانكۆی سۆران له ساڵی 2009 به فهرمانی حكوومهتی ههرێمی كوردستان دامهزرا و پێکهاتووە لە : فاکەڵتیی ئاداب، پەروەردە، یاسا و زانستە سیاسییەکان و بەڕێوەبردن، زانست، ئەندازیاری، سەنتەری توێژینەوەی زانستی.