بۆچی خۆرئاوا سزای توركیا نادات
زۆر كه‌س به دوای وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا ده‌گه‌ڕێت
K24 – هه‌ولێر:
سیاسه‌تی توركیا به‌رامبه‌ر به یۆنان و ئه‌رمه‌نستان و نه‌یارێتی ئه‌وروپا و كڕینی ئێس400ی رووسیی، بۆ خۆرئاواییه‌كان قورسه قبوڵ بكرێت، به‌ڵام تا ئێستا كاردانه‌وه‌ی ئه‌وتۆیان به‌رامبه‌ر به توركیا نه‌بووه.
نووسه‌ر و شیكه‌ره‌وه‌ی رووسیایی، "لیدیا میسنیك" له رۆژنامه‌ی "گازێتاڕۆ" وتارێكی له‌و باره‌یه‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه و هه‌ڵیداوه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بداته‌وه.
له وتاره‌كه‌دا هاتووه: "توركیا كه‌وتووه‌ته ناوجه‌رگه‌ی ژماره‌یه‌ك ململانێ و ناكۆكی له جیهاندا. به هۆی ناكۆكییه‌كانی له‌گه‌ڵ یۆنانستان، په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا ئاڵۆز بوون. به هۆی كڕینی سیستمی به‌رگری مووشه‌كی ئێس400ی رووسیایی، په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵچوون و داچوونیان به خۆوه بینی. ئێستا توركیا پشتیوانی ئازه‌ربیجان ده‌كات له دژی ئه‌رمینیا. به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له ئه‌وروپاوه ده‌نگی ئه‌وه دێته به‌رگوێ، توركیا داببڕێت. شاره‌زایانیش بڕوایان وایه ئه‌و رێككاره ده‌كرێت بگیرێته‌به‌ر".
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، جێگری به‌ڕێوبه‌ری سه‌نته‌ری ئه‌وروپایی و نێوده‌وڵه‌تی سه‌ر به فێرگه‌ی باڵای ئابووری رووسیایی "دمیتری سۆسلۆڤ" پێی وایه، "هێشتا به دوور ده‌زانرێت یه‌كێتی ئه‌وروپا هیچ رێككارێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه دژی توركیا بگرێته به‌ر. چونكه توركیا ئامرازی فشاری به‌هێزی له دژی ئه‌وروپا به ده‌سته‌وه‌یه، كه ئه‌ویش ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ن ئێستا له سنووری توركیادان. ئه‌گه‌ر ئه‌وروپا هه‌ر رێكارێكی كه‌مێك ئازارده‌ر له دژی توركیا بگرێته به‌ر، زۆر به ئاسانی ئه‌ردۆغان ده‌ست بۆ كارتی په‌نابه‌ران ده‌بات و به ملیۆنانیان ره‌وانه‌ی ئه‌وروپا ده‌كات".
هه‌روه‌ها به‌ڕێوبه‌ری سه‌نته‌ری توێژینه‌وه هاوچه‌رخه‌كانی توركیا، "یوری مواشیڤ" پێی وایه، یه‌كێتی ئه‌وروپا پشتی به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا به‌ستووه.
ئه‌و شاره‌زایه له‌و بڕوایه‌دایه بازرگانی و سه‌رمایه‌ی ئه‌وروپایی په‌یوه‌ست بووه به ئابووری توركیاوه. زۆرێك له كۆمپانیاكان له رووی خاوه‌ندارێتی سه‌رمایه‌وه فره ره‌گن و تێكه‌ڵن. هه‌ربۆیه قورسه سزایه‌كی ئه‌وتۆی توركیا بدرێت، كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئابووری ئه‌وروپا بكات. ره‌نگه ئه‌و سزایانه‌ی پێشنیاز ده‌كرێن، سووك بن و كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆ له‌سه‌ر ره‌وتی سه‌رمایه و بازاڕی هاوبه‌شی توركیا و ئه‌وروپا درووست نه‌كه‌ن.
ئه‌و پێشی وایه، توركیا هێشتا، ئه‌گه‌ر به رواڵه‌تیش بێت، وڵاتێكی پاڵێوراوه بۆ چوونه پاڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ندێك به‌خششی ئابووری ده‌ستكه‌وێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش، توركیا باش ده‌زانێت، ئه‌و سزایانه‌ی به‌سه‌ریدا ده‌سه‌پێندرێن، ئامانجه‌كه‌یان ناپێكن.
یه‌كێكی دیكه له هۆكاره‌كان ئه‌ندامێتی توركیایه له په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی ناسراو به "ناتۆ" و له‌و باره‌یه‌وه "سۆسلۆڤ" رای وایه، "كشانه‌وه‌ی توركیا له ناتۆ، (تا ئێستا نه‌هاتووه‌ته به‌رباس)، ناكۆكه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، كه خۆیان له‌وه‌دا ده‌بیننه‌وه، ئه‌نقه‌ره ئه‌ندامی ناتۆ بێت. چونكه ده‌رچوونی توركیا له ناتۆ به مانای كۆتایهاتنی هه‌ژموونی خۆرئاوا دێت له ناوچه‌ی ده‌ریای ره‌ش و ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست به شێوه‌یه‌كی گشتیی.
سه‌رچاوه: RT
وه‌رگێڕان: ئ.ر