ڤیکتۆریا تەیلەر: هەرێمی کوردستان هاوپەیمانێکی لە مێژینەی ئەمەریکایە

بەڕێوەبەری پڕۆگرامی دەستپێشخەری عێراق لە ئەنجوومەنی ئەتڵانتیک، ڕایگەیاند: ڕەنگە بەشێک لە هێزەکانی ئەمەریکا لە کاتی کشانەوەیان لە عێراق لە هەولێر جێگیر بکرێن. لە بارەی پرۆژە یاسای حەشدی شەعبییەوە دەڵێت: کۆماریی و دیموکراتەکان دژی پرۆژە یاساکە بوون.
ڤیکتۆریا تەیلەر، بەڕێوەبەری پڕۆگرامی دەستپێشخەری عێراق لە ئەنجوومەنی ئەتڵانتیک، لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ کوردستان24، لە بارەی ئەرکی هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق گوتی: پلان وایه لەم مانگەدا كۆتایی به ئه‌ركی هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپه‌یمانان بێت له عێراقدا.
بەڕێوەبەری پڕۆگرامی دەستپێشخەری عێراق لە ئەنجوومەنی ئەتڵانتیک، دەڵێت: دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق، ده‌كرێت ئه‌و هێزانه ببرێنه شوێنێكی تر بۆ نموونه هه‌ولێر و ڕه‌نگه هه‌ندێكیشیان بنێردرێنه كوه‌یت. بۆی هه‌یه هه‌ندێك له ڕاوێژكاره ئه‌مەریكییه‌كانیش بمێننه‌وه بۆ ئه‌نجامدانی كاری دوولایه‌نه له‌گه‌ڵ عێراقدا له چالاكییه ئه‌منییه‌كاندا.
ئاماژەی بەوە کرد، ده‌زانین تاوه‌كوو ئێستا سه‌ركرده و سه‌ركردایه‌تیی داعش بوونی هه‌یه له عێراقدا و بۆیه گرینگه ئه‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وام بێت.
لە بارەی پرۆژەی یاسای حەشدی شەعبییەوە، ڤیکتۆریا تەیلەر، ڕایگەیاند: کۆماریی و دیموکراتەکانی ئەمەریکا دژی پرۆژە یاساکەن، هەروەها ژمارەیەک لە گرووپە چەکدارەکانی سەر بە حەشدی شەعبی له لایه‌ن ئه‌مەریكا و لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی دیکەوە خراونه‌ته لیستی تیرۆره‌وه.
هاوکات ڕاشیگەیاند: گرووپە چەکدارەکانی سەر بە حەشدی شەعبی، زیانیان به ئاسایشی عێراق گه‌یاندووه و ته‌نانه‌ت له ڕێگه‌ی توندوتیژی و مووشه‌كه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان له دراوسێكانی عێراقیش كردووه، بۆیه هه‌ر پڕۆژه یاسایه‌ك بۆ چاكسازی له باره‌ی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه بخرێته ڕوو، پێویسته كێشه جه‌وهه‌رییه‌كانی به‌رپرسیارێتی چاره بكات و دڵنیایی بدات له‌وه‌ی هیچ گرووپێك له لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه پاره‌ی پێ نا‌درێت ئه‌گه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندیی عێراقدا كار نه‌كات.
بەڕێوەبەری پڕۆگرامی دەستپێشخەری عێراق لە ئەنجوومەنی ئەتڵانتیک، باسی لەوەش کردووە، گفتوگۆی فراوان له نێوان عێراق و ژماره‌یه‌ك كابینه‌ی حكومه‌ته‌كانی ئه‌مەریكادا هه‌بووه له باره‌ی كۆنتڕۆڵكردنی میلیشیاكانی عێراق.
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکەدا، ڤیکتۆریا تەیلەر، باسی لە کێشەکانی هەولێر و بەغدا کرد و گوتی: حكوومه‌تی ئه‌مەریكا هه‌میشه هانی هه‌ردوو لای داوه بۆئه‌وه‌ی له ڕیگه‌ی گفتوگۆوه كێشه‌كانیان چاره بكه‌ن، پێویست ده‌كات هه‌موو مانگێك گفتوگۆیه‌كی درێژخایه‌ن ئه‌نجام بده‌ن له‌باره‌ی مووچه و ناردنی شایسته‌كانه‌وه.
ناوبراو گوتیشی: هیوادارم دیالۆگێگ ئه‌نجدام بدرێت كه بیانگه‌یه‌نیت به چاره‌سه‌رێكی دوور مه‌ودا له باره‌ی به‌شداریپێكردنی بودجه و داهاته‌وه، هه‌میشه چاره‌یەک بوونی هه‌یه، ده‌زانم ئه‌مه كێشه‌یه‌كی ئاڵۆزه، به‌ڵام هیوادارم هه‌ولێر و به‌غدا بتوانن چالاكانه چاره‌یەکی یه‌كجاری بۆ ئه‌مه بدۆزنه‌وه.
لە بارەی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریاکەوە، ڤیکتۆریا تەیلەر، دەڵێت: هه‌رێمی كوردستان هاوپەیمانێكی له‌مێژینه‌ی ئه‌مەریكایه و بێگومان پشتگیرییه‌كی زۆر له واشنتن بۆ خه‌ڵكی كوردستان هه‌یه و دڵنیام له‌و كاته‌وه‌ی لێره‌ین ئه‌مه‌ت به چاوی خۆت بینیوه.
لە درێژەی قسەکانیدا سەرنجی بۆ ئەوە ڕاکێشا، واشنتن گه‌یشتووه‌ته ئەو بڕوایه‌ی به‌های هاوبه‌ش له نێوان ئه‌مەریكا و هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه، ئه‌مه‌ش وای كردووه سیاسه‌تمه‌دارانی كورد هاوبه‌شێكی به‌هێزی ئه‌مریكییه‌كان و حكوومه‌تی ئه‌مریكابن. هه‌روه‌ها ده‌نگی ئه‌وانیش بۆ داكۆكیكردن له به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانمان له به‌غدا گرنگ بووه.
سەبارەت بە بەهێزکردنی ئابووری و هاتنی کۆمپانیا ئەمەریکییەکان بۆ هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەری پڕۆگرامی دەستپێشخەری عێراق لە ئەنجوومەنی ئەتڵانتیک، ڕایگەیاند: گرنگه كۆمپانیا ئه‌مەریكییه‌كان نه‌كه ته‌نیا له عێراقدا كار بكه‌ن به‌ڵكو گرنگه له هه‌ریمی كوردستانیش بن، چونکە ده‌رفه‌تیكی زۆر له‌به‌رده‌سته بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م هاوبه‌شییه له بوونی هێزی ئه‌مەریكی و به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌منییه‌وه فراوانتر بكرێت تا به‌ها هاوبه‌شه‌كان و په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وتری نێوان خه‌ڵكی هه‌ردوو وڵات و په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وتری ئابووریش له خۆ بگرێت. بۆیه هیوادارم كۆمپانیا ئه‌مەریكییه‌كان بتوانن ده‌رفه‌تێكی فراوانتری وه‌به‌رهێنان له كوردستان و عێراق ده‌ست بخه‌ن.
ڤیکتۆریا تەیلەر، باسی لە ڕووداوەکەی لالەزار کرد و ئاماژەی بەوە دا، بۆ ئێمه كه له واشنتنه‌وه بینه‌ری ڤیدیۆكان بووین، دیمه‌نه‌كان شۆكهێنه‌ر بوون. به دڵنیاییه‌وه كه‌س نایه‌وێت كه‌سێكی تر گیان له‌ده‌ست بدات و توندوتیژی بوونی هه‌بێت، ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاراسته‌ی لاهور شێخ جەنگی كراون زۆر گه‌وره‌ن و هیوادارم لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه و شه‌فاف له باره‌ی بابه‌ته‌كه‌وه بكرێت بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و كۆمەڵگەی نێوده‌وڵه‌تی تیگه‌یشتنێكی باشتریان له باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه هه‌بێت.
گوتیشی: دڵنیام هه‌موومان پێمان باشبوو دۆخه‌كه هێور بووایه و به هێمنی ده‌ستگیر بكرایه و لێكۆڵینه‌وه‌كانیش به شێوه‌یه‌كی هێمنانه و شه‌فاف به‌ڕێوه بچوونایه، هیواداریشم له داهاتوودا به‌و شێوه‌یه شته‌كان ببینین.