سەرۆک وەزیرانی قەتەر: ئیسرائیل سنوورەکانی بەزاندووە

سەرۆک وەزیرانی قەتەر ئاماژە بەوە دەکات، ئیسرائیل دەستدرێژییەکی زۆری کردووە، نەریتەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی پێشێلکردووە.
محەممەد بن عەبدوڵرەحمان، سەرۆک وەزیرانی قەتەر، لەکاتی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش سەبارەت بە هێرشی ئیسرائیل لە قەتەر ڕایگەیاند: ئیسرائیل دەستدرێژییەکی زۆری کردووە، نەریتەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی پێشێلکردووە، هەموو جیهان بە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر شۆک بووە.
هەروەها گوتی: هاووڵاتییەکی قەتەری لە کاتی کارکردن تەمەن 22 ساڵ کوژراوە و لەگەڵ برینداربوونی چەند هاووڵاتییەک و چەند سەربازێکی دیکە.
ئاماژەی بەوە دا، ئەوەی ئەم هێرشانەی ئەنجامداوە وڵاتێکی توندڕەوە ، ئیسرائیل تووشی لەخۆبایی بوون بووە و سنوورەکانی بەزاندووە، هەروەها ئەوەی لە غەززە دەکرێت جینۆسایدە، لەکاتێکدا ئێمە خەریکی نێوەندگیری بووین و هەموو هەوڵەکانمان بۆ ئاشتی بوون، کەچی دەستدرێژی کرایە سەر وڵاتمان لەلایەن ئیسرائیلەوە.
لەلای خۆیەوە، نوێنەری ئەمەریکا، جەختی لەوە کردەوە، بۆردوومانەکەی قەتەر خزمەت بە ئامانجەکانی ئیسرائیل و ئەمەریکا ناکات.