چۆن فڵچەیەکی تەندروست بۆ ددانت هەڵدەبژێریت

هەمووان لە سەرەتای منداڵییەوە لە گرنگی چاودێریکردنی بەردەوامی دەم و ددان تێدەگەن. بەڵام، بەهۆی ئەو ژمارە زۆرەی فڵچەی ددان کە لە بازاڕدا بەردەستن، زۆر کەس لە هەڵبژاردنی جۆری گونجاودا سەرلێشێواو دەبن.
چێپورنایا، پزیشکی پسپۆری دەم و ددان ئاماژە بەوە دەکات، زۆر کەس بە پشتبەستن بە نرخ، قەبارە، یان شێوەی فڵچەی ددان هەڵدەبژێرن. بەڵام گرنگترین فاکتەر بۆ تەندروستیی دەم و ددان، ڕەقیی ڕیشاڵەکانی فڵچەکەیە، کە دڵنیایی دەدات لە پاککردنەوەیەکی ئاسوودە بەبێ هیچ ناڕەحەتییەک.
هەرچەندە هەموو جۆرە فڵچەیەک لە کۆمەڵێک ڕیشاڵ پێکدێت، بەڵام ئەوان لە بەرزی، و گۆشەی ڕیشاڵەکاندا جیاوازن. ئەمەش واتای وایە دەرکەوتنی دەرەکی فڵچەکە بەس نییە؛ پێویستە زانیارییەکانی دیکە لەبەرچاو بگیرێن وەکو ئاستی ڕەقییەکەی، وەسفێکی کورتی فڵچەکە، و بارودۆخی زارەکی گونجاو بۆ هەر جۆرێک.
جۆرە جیاوازەکانی فڵچەی ددان:
فڵچەی زۆر نەرم (هەستیار): بۆ ئەو ددانانەی کە مینای زۆر هەستیاریان هەیە یان پووکیان هەوکردن یان تێکچووە بەکاردێت، هەروەها بۆ کێشەکانی دیکەی ددان وەکو هەوکردنی دەوری ددان.
نەرم: کاریگەرە بۆ پاککردنەوەیەکی ورد، بەتایبەتی کاتێک شانەکانی دەم زۆر هەستیارن. ئەم فڵچەیە سەلامەتە و تەنانەت منداڵیش دەتوانێت بەکاری بهێنێت.
مامناوەند: ئەمە باوترین جۆرە و بۆ زۆربەی خەڵک گونجاوە. فڵچەی مامناوەند و پتەو بە باشی کلس لە ددانەکان لادەبات و پاشماوەی خۆراک پاک دەکاتەوە بەبێ ئەوەی زیان بە پووک بگەیەنێت.
ڕەق: ئەم جۆرە بۆ لابردنی کلس و پاشماوەی خۆراک بە شێوەیەکی وردتر بەکاردێت، بەڵام ڕەنگە بۆ هەموو کەسێک نەگونجێت. ڕیشاڵی ڕەق مەترسیدار نییە ئەگەر ددانەکانت لە دۆخێکی نایاب و دوور بن لە بۆشایی.
زۆر ڕەق: ئەمە بژاردەیەکی دەگمەنە و تەنیا پێویستە لەلایەن پزیشکی ددانەوە بۆت دیاری بکرێت. ئەم جۆرە ڕەنگە بۆ ددانی دەستکرد یان پردی جێگیر پێشنیاز بکرێت.
د. چێپورنایا دەڵێت، کەسێک دەتوانێت خۆی ڕەقیی فڵچەی ددانەکەی هەڵبژێرێت ئەگەر تووشی کێشەی جددی دەم و ددان نەبوبێت. بەڵام باشتر وایە سەردانی پزیشکی ددان بکەیت بۆ پشکنینی بارودۆخی ددان و پووکەکان و دیاریکردنی جۆری گونجاو.
ئەو دکتۆرە دەڵێت: باشتر وایە ڕیشاڵەکانی فڵچە سەری گوڵەبەڕۆژەیان هەبێت، چونکە ئەمەش مەترسی زیانگەیاندن بە شانە و مینای ددان کەمدەکاتەوە.
فڵچەی ددانی نەرم و زیادە نەرم گونجاوە بۆ منداڵانی خوار تەمەنی 12ساڵ، هەروەها ئەو کەسانەی بەدەست شلبوونی ددان، هەوکردنی پووک، خوێنبەربوونی پووک، شەکرە، و کێشەی خوێن مەینەوە گرفتارن.
فڵچەی ددانی ڕەق و زۆر ڕەق گونجاوە بۆ بۆشایی دەم و ددانێکی تەواو تەندروست، لابردنی کلس و ئەو کەسانەی زۆر خواردنەوە تاریکەکان و جگەرە بەکاردەهێنن. فڵچەی ددانی زۆر ڕەق دەبێت لەلایەن پزیشکی ددانەوە بۆی بنووسرێت.
فڵچەی ددانی مامناوەند باشترین هەڵبژاردنە بۆ زۆربەی خەڵک، بەو پێیەی بە شێوەیەکی کاریگەر پیسی لادەبات و زیانێکی بەرچاو بە پووک ناگەیەنێت.
لە کاتی بەکارهێنانی فڵچەی مامناوەند و ڕەق، باشترە کەرەستەی پاککەرەوەی زیادە بەکاربهێنرێت وەکو نێڵی ددان یان ددان پاککەرەوە.
تەندروستیی دەم و ددان کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆی لەسەر تەندروستیی گشتیی جەستە هەیە، بۆیە هەڵبژاردنی فڵچەی ددانی دروست هەنگاوێکی سەرەتایی و زۆر گرنگە بۆ پاراستنی.